سەرپەرشتی وەرزش و لاوانی کوردستان وتی: یانەی ڕاکردنی پارێزگای کوردستان لە کێبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی گەورەساڵانی ئیران توانی 8 میدالیای رەنگاوڕەنگ بەدەست بهێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئامێنە غوڵام وەیسی ڕایگەیاند: کێبڕکێیەکانی ڕاکردنی پاڵەوانێتی گەورەساڵانی ئیران لە بەشی خانمان بە میوانداری تاران بەڕێوە چوو.

ناوبراو زیادی کرد: لە تیمی کوردستاندا نێرگز ڕەستگار، دڵنیا بی گەم جانی، سەدەف ئاقاجانی و ئەژین قادری میدالیای زیویان بەدەست هێنا، کەژان ڕوستەمی، بوشرا ڕامووز، حەدیس حسێن پەناهی و سلێن ئەفشار میدالیای زێڕیان لە مل کرد و هەروەها مادئیدە موتەهەری میدالیای زیوی بەدەست هێنا.