سەرۆکی ڕێکخراوی لێکۆڵینەوەیی هێزی بەرگری ئاسمانی ئەرتەش وتی: بەرهەمگەلێکی جۆراوجۆرمان لە بواری لەیزر، سایبر و پالسی ئەلکترۆمێغناتیسیمان هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەمەد ئاقا محەمەدیسەرۆکی ڕێکخراوی لێکۆڵینەوەیی هێزی بەرگری ئاسمانی ئەرتەش سەبارەت بە توانایی ئێران لە بواری سیستەمی لەیزری وتی: پرسی وزەی ڕاستەوخۆ، لەیزر و پالسی ئەلکترۆمێغناتیسی لە جیهاندا لە ئارادایە و ئێمەش لە ڕیزی ئەو هێزانەین کە ئەو توانامان لەبەردەستە. پرسی کێشەی ئەلکترۆنیکی، فریوی ئەلکترۆنیکی، سایبر ، دزە لە تۆڕە پێووەندییەکانی دوژمن و لە ئینترنێتی ناوخۆیی دوژمن و فەرماندەیی کۆنترۆڵ بابەتگەلێکن کە تێیدا هێزمان هەیە.

ناوبراو درێژەی دا: لە ڕۆژانی دواییدا پرسی ناردنی شەڕکەری سەرووپێشکەوتوویەک وەکوو F۳۵بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە ئارادایە کە توانای هەڵاتن لە ڕاداریان هەیە بەڵام پرسی ئێف 35 بۆ ئێمە دەمێکە کە چارەسەر بووە و ئێمە توانانی دۆزینەوە، شوێنگیری و بینینی ئێف 35 مان هەیە و بۆ تێکشکاندنی بەرنامەمان هەیە.

هەروەها وتیشی: ئێمە جۆرەکانی سیستەمی تێکدەر و بەرەنگار بوونەوەی تێکدەرمان بەرهەم هێناوە چونکوو پێمان وایە کە شەڕی داهاتوو بەرەو شەڕی ئەلکترۆنیک و سایبر دەڕوات.