وەزارەتی بەرگری تورکیا پاگەندەی کرد کە دوو چەکداری هەڵاتووی پەکەکە لە قەندیل، لە سنووری پیشخابوور خۆیان بە دەستەوە داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند کە 2 ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لە بازگەی سنووریی خاپوور لە سنووری کوردستانی عێراق خۆیان ڕادەست کرد.

وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاندووە کە ئەم دوو چەکدارە لە کاتی ئۆپراسیۆنەکانی تورکیادا هە اتوون و خۆیان گەیاندووەتە سنووری خاپوور.

هێشتا راگەیاندنی پەکەکە کاردانەوەیان بەم هەواڵە نەبووە.