ئیدارەی پاراستنی زانیاری وەزارەتی بەرگری ئێران ڕایگەیاند: گورزی کوشندەی لە تۆڕێکی پیشەیی تیرۆریستی سەر بە مووساد وەشاندووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پلانی داڕێژراوی تێکدەرانەی تۆڕێکی سیخوڕی مووساد لە پیشەی مووشەکی وەزارەتی بەرگری و پشتیوانی هێزی چەکداری پووچەڵ کرایەوە.

بەرپرسێکی رێکخراوی پاراستنی زانیاری وەزارەتی بەرگری هێزی چەکدار بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتی: بە لەبەرچاو گرتنی کاریگەریی ستراتێژی هێز و توانایی مووشەکی ئێران بۆ نەهێشتنی هەڕەشەی دوژمنانی ئێران ، پیشەی مووشەکی بەردەوام ئامانجی ڕێکخراوە سیخوڕییەکان بووە.

وتیشی: لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا تۆڕێکی تەواو تەکنیکی و پەروەردە کراو کە دەیانەویست بە هاوکاری هەندێ کەسی دزە کراو جیهازات و ئامێری خراپ و لەکار کەوتوو و تەوقیت کراو لە پیشەی مووشەکی ئێراندا بەکار بێنن کەوتنە بۆسەی سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمان.

ئەوەشی وتوو کە ئەم تۆڕە ڕاستەوخۆ لە لایەن ڕێکخراوەی هەواڵگری و سیخوڕی ئیسرائیلەوە ڕێنوێنی دەکران و دەیویست بە فرۆشتنی ئامێری تەوقیت کراو، مووشەکە بەرهەم هاتووەکانی ئێران بکاتە ئامێری تەقینەوەیی بۆ گورز وەشاندن لە پیشەی مووشەکی و فەرمانبەرانی.