ماهپارە لاهیجانی، لێکۆڵەر و وەرگێڕی مەهابادی بەرگی یەکەمی کتێبی یاسا لە پزیشکی بەرهەمی ئەبوو عەلی سینای لە ژێر ناوی یاسا لە پزیشکیدا، وەرگێڕایەوە سەر زمانی کوردی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کتێبی یاسا لە پزیشکیدا لەلایەن ئەبوو عەلی سیناوە لە ساڵی 418 ی هەتاوی بە زمانی عەرەبی نووسراوە و دواتر بە زمانی ئینگلیزی وەرگێڕدراوەتەوە و لە زانکۆکانی ئەورووپا وانەی پێ دەڵێنەوە.

کتێبی یاسا لە پزیشکیدا لە دەیەی 50 و 60 ی هەتاوی، لەلایەن مامۆستا هەژارەوە لە 8 بەرگدا وەرگێڕدراوەتەوە سەر زمانی فارسیش.

تا ئێستا ئەو کتیبە بە 15 زمانی جیهان وەرگێڕدراوەتەوە و ئەمە 16 هەمین وەرگێڕانی ئەو کتێبەیە و لەلایەن بڵاوگەی ئاریوحان لە تاران لە چاپ دراوە.