بەرپرسێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، بە ئاماژە بە خۆپیشاندانی خەڵکی کەرکووک بە گڕانەوەی پارتی بۆ ناوەندی ئۆپراسیۆنیی پێشووی خۆی لە ئەو پارێزگا، وتی: ئەو خۆپیشاندانە تا هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی فیدراڵ سەبارەت بە رادەست کردنی ئەو ناوەندە بە پارتی، درێژەی دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، جاسم محەمەد جەعفەر بە وتنی ئەوەی کە ئێمە نازانین چ هۆکارێکی هەیە کە حکومەتی فیدرال سەرەڕای دژایەتی توندی هەموو لایەنەکان لە کەرکووک، گەڕانەوەی پارتی بۆ ناوەندی پێشووی خۆی قبووڵ بکات، زیادی کرد: جۆرێک ترس لە دووپات بوونەوەی ڕەوتی دەستگیر کردنەکان و ئەو هەوڵانەی کە لە رابردوودا لە دژی هاووڵاتیانی پارێزگا ئەنجام درابوو، هەیە.

ناوبراو جەختی کرد کە ئەو بنکە هی وەزارەتی نەوتی عێڕاقە و ئەو خۆپیشاندانە تا هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی فیدراڵ سەبارەت بە رادەست کردنی ئەو ناوەندە بە پارتی، درێژەی دەبێت.