جێگری هاوئاهەنگ کاری ئەرتەش بە جەخت لەسەر ئەوەی کە بۆ دابینی ئاسایشی ناوچەکە پێویست بە بوونی وڵاتانی سەروو ناوچەیی نییە، وتی: ئاسایشی تەنگەڵانی هورموز بۆ هێڵی بازرگانی بەدڵنیاییەوە لەلایەن وڵاتانی ناوچەکەوە دابین دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر دەریاوان حەبیبوڵڵا سەیاری جێگری هاوئاهەنگ کاری ئەرتەش، سەبارەت بە بوونی پاپۆڕشکێنی ئەمریکی لە ناوچەکە ڕایگەیاند: ئاسایشی تەنگەڵانی هورموز بۆ هێڵی بازرگانی و نەوتهەڵگر بەدڵنیاییەوە لەلایەن ئێران و وڵاتانی ناوچەکەوە دابین دەکرێت.

ئەمیر دەریاوان سەیاری بە جەخت لەسەر ئەوەی کە دابینی ئاسایشی ناوچەکە پێویستی بە بوونی وڵاتانی دەرەوەی ناوچەکە نییە، درێژەی دا: ئەزموونی سەلماندوویەتی لە هەر کوێ وڵاتانی دەرەوەی ناوچەکە بۆ دابینی ئاسایش ئامادەببن، نائەمنی لەگەڵ خۆیان دەهێنن و نموونەی دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر ئەفغانستان، عێڕاق، سووریا و وڵاتانی دیکە.

ناوبراو لە کۆتاییدا وتیشی: ئێمە ئاسایشی ناوچەکەمان دابین کردووە و لە داهاتووشدا هەر ئەو جۆرە دەبێت؛ بوونی وڵاتانی دەرەوەی ناوچەکە هیچ دەستکەوتێک جگە لە نائەمنی بەدواوە نابێت.