سابر حوسێن لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتی: له کۆبوونەوەی پارێزگای ههولێر لهگهل بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران پێشتر رێککەوتن کراوە لە سەر ئامادەکاری و ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی زیارەتکارانی ئێرانی و رۆیشتنیان بۆ شوێنە پیرۆزەکانی عێراق.
وتیشی: پێش دەسپێکی ڕێپێوانی ئەربەعین دیراسەی زۆر بابەت کراوە لە گفتوگۆی نێوان لایەنی ئێرانی و هەرێمی کوردستان، لەوانەش شوێنى مانەوەى زیارەتکارانی ئێران لە کاتی چوون بۆ کەربەلا و بەشداریی لە رێپێوانی ئەربەعین و چۆنیەتى بەڕێوەچوونى ئامادەکارییەکان و ئامادەباشى تیمەکانى خزمەتگوزاری و فریاگوزارییەکان و تهندورستی.
بە وتەی سابر حسێن لێكتێگهیشتنی هاوبهش و رێكهوتنیان لهسهر زۆر بابەت کراوە؛ بهجۆرێك هاتنی زیارەتکارانی ئێران بۆ شوێنە پیرۆزەکانی عێراق" ههر له سنوورى نێودەوڵەتی حاجى ئۆمەرانەوە بۆ ناوخاکى هەرێمى کوردستان و هەولێرى پایتەخت لهژێر پارێزگاریی حكومهتی ههرێمی كوردستانن و وهك میوانی رۆسك سووك پێشوازی فهرمیان لێكراوه.
ئەوەشی وت کە لهلایهن پارێزگاری ههولێرهوه چهند جارێك له شوێنی حهوانهوهیان له پیشهنگای نێودهوڵهتی ههولێر بهسهر كراونهتهوه" لهوێش لهلایهن EJCC پارێزگایی هەولێر بە هەماهەنگی دەزگاییی خێرخوازی بارزانی ههموو پێداویستی حهوانهوهیان له خواردن و خواردنهوهو مانهوهو تیمی تهندورستیان بۆ دابین كراوه .
ئاماژەشی دا کە تاکوو ئێستا بەچەند قۆناغێک ژمارەیەکی زۆر له زیارەتکاران گەیشتوونەتە هەولێرى پایتەخت و دواى ماوەیەک مانەوەیان لە هەولێر بەڕێدەکەون بۆ شوێنە پیرۆزەکانی عێراق.
سابر حسێن لە باری هاتوچووی زیارەتکاران و نرخی کرێ ئۆتۆمبێل بۆ گواستنەوەی زیارەتکاران، رایگەیاند کە هەتا دوا خاڵی هەرێمی کوردستان واتا سەیتەرەی شێراوە هەموو کارێکی خزمەتگوزاری زیارەتکاران عایدی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بۆ گواستنەوەشیان پارەیەکی کەم دەدەن زیارەتکاران. دواتر لە شێراوە دەچنە کەرکووک و لەوێوە دەچنە نەجەف و کەربەلا
بهرپرسی گشتی راگهیاندنی پارێزگای ههولێر رایگەیاند ئهوهی پێویسته تاكیدی لهسهر بكرێتهوه ئهو راستیهیه كه دوا بە دواى لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنامەکانی دوو ساڵی ڕابردووی نێوان پارێزگارى هەولێر و پارێزگاری ئازاربایجانی ڕۆژئاوا کە پێشکەوتن و بەرەپێشچوونێکى بەرچاووى لە جێبەجێکردنى خاڵەکانى بەخۆیەوە بینیوە لە زیادکردنى جموجۆڵی بازرگانی و ئابووری و ئاسانکارى بۆ هاتووچۆى هاوڵاتیان و گەشتیارانى هەردوولا لە خاڵی سنووری نێودەوڵەتى حاجی ئۆمەران - تەمەرچین و زۆربەى خاڵەکانى هەردوو ڕێککەوتنامە جێبەجێکراوە کە یەکێک لە خاڵەکانى هاتنى زیارەتکارانى ئێران بوو بۆ شوێنە پیرۆزەکانى عێراق لە ڕێگەى دەروازەى سنوورى نێودەوڵەتى حاجى ئۆمەران بوو و لەساڵى پارەوە ئەم خاڵە چۆتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
جەختیشی کرد: ئەمساڵیش کە ساڵی دووەمە زیاراتکارانى کۆمارى ئیسلامى ئێران، لە رێگەی دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە سەردانی شوێنە پیرۆزەکانیان لە خوارووی عێراق دەکەن، لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ پێشوازیکردن لە زیارەتکاران و تاکوو ئێستاش ئامادەکارییەکان زۆر بەباشى و بەبێ کەم و کوڕى بەڕێوەدەچێت، بەراودرد بەساڵى ڕابردووش رێژەی سەردانی زیارەتکاران زۆر زیادیکردووە.