هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند: لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەكەیاندا ژمارەیەك چەكداری داعش و دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریان لەسنوری دێرەزور دەستگیركردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەسەدە لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "بۆ سێیەمین ڕۆژ، هێزەكانمان بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنی (پتەوكردنی ئاسایش) لە هەرێمی دێرەزور، بە مەبەستی ڕاونانی شانەكانی داعش و تاوانباران و بازرگانانی مادەی هۆشبەر، هێزەكانمان گوندەواری ڕۆژئاوایان كێوماڵ كرد كە لە ڕۆژهەڵاتی ڕەقەوە درێژ دەبێتەوە تا دەگاتە چوارڕیانی مەعامل، هەروەها ئۆپەراسیۆنەكە لە گوندەواری ڕۆژهەڵات و بەشەكانی گوندەواری باكوری دەیرەزۆر بەردەوامە".

ئاماژەی بەوەشكردوە، "هێزەكانمان سێ چەكداری داعشیان لەسەر ڕێگەی عەزبە-كونیكۆ دەستگیركرد، ئەوكاتەی دەیانویست هەڵبێن، هەروەها لە ئۆپەراسیۆنی هەڵكوتانەسەردا، هێزەكانی بەشداربوی ئۆپەراسیۆنەكە دو بازرگانی مادەی هۆشبەریان دەستگیركرد و دەستیشیانن بڕێك مادەی هۆشبەردا گرت".

هەسەدە جەختیشیكردوەتەوە، هێزەكانیان بەردەوام دەبن لەو ئامانجانەی پێشتر دیاری كراون، بە مەبەستی لەناوبردنی شانەكانی داعش و وشككردنی سەرچاوەكانیان، هەروەها لێپرسینەوە لە تێوەگلاوانی بازرگانیی مادەی هۆشبەر و تاوانەكانی دژ بە خەڵكی هاوڵاتیان