بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ئێران نیوەڕۆی ئەمرۆ بە مەبەستی ئاسانکاری لە کاروباری سەفەری زیارەتکارانی ئەربەعینی حسێنی گەیشتە بەغدا.
عەبدولئەمیر شەمری لە فڕۆکەخانەی بەغدا پێشوازی لە ئەحمەد وەحیدی کرد.
لە بینای وەزارەتی ناوخۆی عێراق دا دوو لایەن گفتوگۆیان دەستپێکردووە.