بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی رایگەیاند ئێران لە بەرەنگاریی لەگەڵ تیرۆریزم لە پێشەوەیە و لە گەورەترین قوربانیانی تیرۆریزمە.
کەنعانی سەبارەت بە جووڵەی سەربازی ئەم دواییەی ئەمریکا لە سووریا رایگەیاند: سەبارەت بە بوونی ئەمریکا لە عێراق هەڵوێستی ئێمە روونە. هۆکاری بەردەوامیی شڵەژاوی سووریا بوونی نایاسایی ئەمریکایە.
لەبارەی هەواڵە بڵاو کراوەکان لە سەر رێککەوتنی ئێران و هەرێمی کوردستان بۆ کشانەوەی تیرۆریستان لەم ناوچەیە وتی: رێککەوتنێک کراوە لە نێوان ئێران و دەوڵەتی عێراق کە بە گوێرەی ئەوە، عێراق بەڵێنی داوە تا کۆتایی مانگی خەرمانان ، گرووپە تیرۆریستییە چەکدارە جیایی خوازەکان لە خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان چەک بکات و بنکە و بارەگاکانیان لە نزیک سنووری ئێران چۆڵ بکەن و بگوازرێنەوە بۆکەمپ و ئوردووگای دیاری کراو لە لایەن دەوڵەتی عێراق.
وتیشی: دەوڵەتی عێراق بڕگەکانی ئەم رێککەوتنەی بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاندووە کە جێبەجێ بکرێت.
جەحتیشی کرد کە ئێران بە هیچ لەونێک رێکەوتی دیاری کراو بۆ چەک کردن و گواستنەوەی تیرۆریستان لە هەرێمی کوردستان بۆ کەمپەکانی عێراق کە دەکاتە 28ی خەرمانان ، درێژ ناکاتەوە و جگە لەمە بێت ئێران کەمتەرخەم نابێت بەرانبەر بە ئاسایشی وڵاتەکەی و کردەوەی دەبێت.