بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەحید جەلال زادە سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیس پێوەندی ئێران و سووریای ستراتیژیک وەسف کرد و وتی: ئایەتوڵڵا خامنەیی پێوەندی ئێران و سووریای گرینگ وەسف کردووە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند کە پێوەندی ئێمە لەگەل عەرەبستانی سعوودی لەسەر دۆخی سیاسی لوبنان کاریگەری ئەرێنی هەبووە.
جەلال زادە وتیشی: ئێمە هیچ کات بوونی ئەمریکا لە کەنداوی فارس قبوول ناکەین.