فەرماندەی ناوچەیی باکووری ڕۆژاوای هێزی زەوینی ئەرتەش وتی: نەخۆشخانەی تەیاری گەڕۆکی ئەرتەش لە سنووری تەمرچین جێگیر کراوە کە هەموو ئیمکاناتی تەندروستی و دەرمانی بۆ زیارەتکارانی ئەبەعین دابین دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرتیپ عەلی حاجیلوو ڕایگەیاند لە بواری تەندروستی و دەرمانی، نەخۆشخانەیەکی تەیاری گەڕۆکی ئەرتەش لە سنووری تەمرچین جێگیر کراوە کە هەموو ئیمکاناتی تەندروست و دەرمانی هەیە.

هەروەها وتیشی: موکبی هەرێمی ئیمامت و ویلایەتی ئەو هێزە سەرجەم ئیمکاناتی خۆشبژێوی و خزمەتگوزاری لەوانە نانی بەیانی، نیوەڕۆ و شێو و شوێنی حەسانەوە بۆ زیارەتکاران لە دوو بەشی خوسکان و پیاوان دابین دەکات.

ناوبراو ڕاشیگەیاند کە گرووپگەلێک بۆ چا کردنەوەی ئۆتۆمبێلی زیارەتکاران جێگیر کراون و هەروەها بە پێ پێویست پارکینگی و ئیمکاناتی دیکە لەبەرچاو گیراوە.