بەشێک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی بە ئامانجی دابینی ئاسایشی ڕێوڕەسمی ئەربەعین نێردرانە کەربەلا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، بەشێک لە هێزەکانی تیپی 33 ی حەشدی شەعبی بە ئامانجی دابینی ئاسایشی ڕێوڕەسمی ئەربەعین نێردرانە کەربەلا.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەو هەوڵە لە درێژەی بەردەوام بوونی پشتیوانی لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی نەینەوا بۆ تۆکمە کردنەوەی یەکینەکانی فرات و بە ئامانجی پەرەسەندنی ئاسایشی ملیۆنان زیارەتکاری ئەربەعین ئەنجام دەدرێت.