بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مستەفا قەرەسو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە ڕایگەیاند: هێرشگەلێک دەکرێتە سەر دەستکەوتی کوردەکان کە پارتیش پاڵپشتیان دەکات و پێویستە کە پارتی لە هەڵوێستی خۆی بکشێتەوە و دەست لە پاڵپشتی تورکیا هەڵبگرێت.
قەرەسو هەروەها ڕایگەیاند کە تورکیا سیاسەتی لەناوبردنی کوردی گرتووەتە پێش بەڵام ئەو سیاسەتەی تورکیا بۆ پارتی مانایەکی نییە و پارتە دەیەوێت هەموو کوردەکان لەبەر دەسەڵات بەسەر سێ شاردا بفرۆشێت.
ناوبراو درێژەی دا کە ئەوە خەیانەت بە کورد، هەرێم و عێراقە و نیشاندەری نیشتمانپەروەری نییە و ئەگەر پارت درێژە بداتە ئە سیاسەتەی پەکەکە لە بەرانبەریدا دەوەستێت و پارتی بەرپرسی ئەو شەڕە دەبێت.