جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: لە نزیک سێ هەفتەی ڕابردووەوە نزیک بە 7 ئەوەنەی سەرجەم پارەیەک کە ساڵی ڕابردوو پارەمان لە عێراق وەربگرتبوو، توانیمان پارە ئازاد بکەین و ئەو ڕەوتە درێژەی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باقری لە لێدوانێکدا بە وتنی ئەوەی کە ئێمە ئێستاکە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، ناوچەیی و سەروو ناوچەیی پێوەندی جیدی، کاریگەر و ئامانجدارمان لە بواری سیاسی، ئابووری و سیاسی هەیە و ئێران بە داهێنانی دیپلۆماتیکی خۆی دۆخێکی پێک هێناوە کە لە بواری ئازاد کردنی پارە و هاوکارییە ناوچەیەکان ئامانجە زیادەخوازانەکانی ئەمریکالە ئەو بوارگەلە نەیێتە دی.

ناوبراو ڕایگەیاند کە ئێمە پارەی بلۆکە کراومان لە کۆریای باشوور و عێراق هەیە کە کێشەی پارەکانمان لە عێڕاق چارەسەر بووە و توانیمان پارەکەمان ئازاد بکەین و لە ڕەوتی چالاکییە ئابوورییەکانمان بەکاری بهێنین. ئاڵبەت چاوەڕوانین کە ڕەوتی ئازاد کردنەکان خێراتر ببێتەوە.