لە سەروبەندی ئەربەعین سنووری تەمەرچین ( حاجی ئۆمەران ) پیرانشار بە کەشوهەوایەکی خۆش بە شێوەی 24 کاتژمێرە ئامادەی میوانداری لە زیارەتکارانێکە کە لە ئەو سنوورەوە دەچنە کەربەلا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی سنووری تەمرچین بە ئاماژە بە دابینی ژێرخانە پێویستەکان بۆ هاتوچۆی زیارەتکارانی ئەربەعین وتی: کاتی وەرگرتن و دەرچوونی زتارەکاران لە گیتەکانی ئەو سنوورە بێ ماتڵ بوون و لە کەمتر لە سێ خولەک ئەنجام دەدرێت.

محەمەد ڕەزایی بە وتنی ئەوەی کە ئێستا 38 گیت بۆ وەرگرتنی زیارەتکاران کراوەتەوە ، زیادی کرد: ژێرخانە پێویستەکان بۆ وەرگرتنی خێرای زیارەتکاران خۆش کراوە و جگە لە کرانەوەی موکبی میوانداری، ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و ڕزگار کردن، هێزی ئینتزامی و خزمەتگوزاریش ئامادەن.