سکرتێری گشتی رێکخراوەی بەدر لە عێراق لە دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی: تورکیا دەبێ هێزەکانی لە باکووری عێراق بکشێنێتەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هادی عامری سکرتێری گشتی رێکخراوەی بەدر لە دیداری هاکان فیدان جەختی کردە سەر زەروورەتی پاشەکشێ هێزەکانی تورکیا لە عێراق.

هادی عامری و هاکان فیدان لەم دیدارە دا گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانیان لێکدایەوە.

دوو لایەن هەروەها جەختیان کردە سەر ڕێز گرتن لە یەکپارچەیی دوو وڵات .

هادی عامری وتی: عێراق ڕێگە نادات هیچ جۆرە گرووپێکی چەکدار لە خاکیدا ببێت .