کۆمیتەی ئیمدادی کوردستان یارمەتی دایکانی دوو گیان و کۆرپەداری بەدخۆراک دەدات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی ئیدارەی دەرمان، پاکژیکاری و بیمەی کۆمەڵایەتی کۆمیتەی ئیمدادی کوردستان ڕایگەیاند: لە پارێزگای کوردستان 1500 دایکی دووگیان و کۆرپەدار ناسراونەتەوە کە تووشی بەدخۆراکین.

وتیشی: لە ئێستادا مانگانە یارمەتی ئەم دایکانە دەدرێت و بەشە خۆراکیان پێدەدرێت.

راشیگەیاند: بنکەی چاودێری پاکژیکاری و تەندروستی ناو گەڕەکەکان ژنانی بەدخۆراک دەناسێننە کۆمیتەی ئیمداد و یارمەتی دەدرێت.