ئەمیر ئاشتیانی بە وتنی ئەوەی کە ئێمە لە لووتکەی هێز و دەسەڵاتداین، وتی: هەر بۆیە، دوژمن بیری ئەوەی کە بیەوێت کارێکی کاڵفامانە ئەنجام بدات، لە سەری خۆی دەردەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر محەمەد ڕەزا ئاشتیانی وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا دەستکەوتە بەرگرییەکانی ئێرانی شی کردەوە.

ئەمیر ئاشتیانی وتی: وەزارەتی بەرگری بەرپرسیارێت پشتیوانی جیهازت و ەتقەمەنی هێزە چەکدارەکانی لە ئەستۆیە.

ناوبراو وتی: ئەگەر وڵاتێک جیهازاتی هەبێت بەڵام دلێر و بوێر نەبێت و بەکاریان نەهێنێت یان بە شێوەی پێویست لە ئەو بارەوە پەروەردە نەکارێت بە دڵنیایەوە لەسەر ئاشتی هێزی کاریگەری دادەنێت.

وەزیری بەرگری درێژەی دا: دوژمنای ئێمە لە لووتکەی لاوازی و داماویدان سەرەڕای ئەوەی کە جیهازات و تەقەمەنیان هەیە و لە دەبینی کە لە وڵاتانی دەوروبەرمان شکست دەهێنن.

ئەمیر ئاشتیانی بە وتنی ئەوەی کە ئێمە لە لووتکەی هێز و دەسەڵاتداین، وتی: هەر بۆیە، دوژمن بیری ئەوەی کە بیەوێت کارێکی کاڵفامانە ئەنجام بدات، لە سەری خۆی دەردەکات و بەدوای هەڕەشە لەسەر فاکتەرەکانی دیکەی هێز و دەسەڵاتی نەتەوەیی ئێمەدان.

هەروەها بە ئاماژە بە دەستکەوتەکانی درۆنی وەزارەتی بەرگری وتی: درۆن ڕۆڵی گرینگی لە هێزی سەربازی هەیە و لە شەڕەکانی دواییدا بینیمان کە ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە. ئێمە ئەمڕۆکە هێزێکی درۆنین و زۆربەی وڵاتەکان بەدوای ئەوەن کە ئاەها هێزێکیان هەبێت. ئێمە ئەو هێزەمان هەیە و ئەمریکاش دانی بە ئەو توانەی ئێراندا ناوە.