بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ئەمڕۆ 31 ی گەلاوێژ لە سەروبەندی هەفتەی دەوڵەت و لە ڕێوڕەسمی نوێ کردنەوەی بەڵێنی ئەندامانی کابینەی دەوڵەت لەگەڵ ئارمانجەکانی ئیمام خومەینی، وتی: ئەم زیارەتەی ئێمە زیارەتێکی ئاسایی نییە، بەڵکوو نوێ کردنەوەی پەیمان لەگەڵ ئیمام خومەینییە.
ڕەئیسی وتی: باوەڕ بە خودا، بڕوا بە خەڵک و بڕوا بە دین لە تایبەتمەندییەکانی ئیمام بوو، ئەو بڕوای بە گۆڕانکاری بوو و گۆڕانکاری هەر دەکرێت و ئارەزو نییە کە بڵێین لەوانەیە مومکین بێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە دوایین دیداری ڕێبەری ئێران لەگەڵ هێزەکانی سپا وتی: ئایەتوڵڵا خامنەیی هەموو بەرپرسانی ئامۆژگاری کرد کە ماندوویی و بێ هیوایی قەدەغەیەو قسەی ئەمڕۆی ئێمەش هەر ئەوەیە چونکوو کەسی هیواداری دەتوانێت خەڵک هیوادار بکاتەوە.کەسێک کە خۆی هیوادار نییە ناتوانێت ئەو کارە ئەنجام بدات بە هەموو بەرپرسان لە ئێران دەڵیم کە هیوا لە دڵی خەڵکدا ببووژێننەوە، هەرچەند ستراتیژی دوژمن بێ هیوایی لە نێوان خەڵکە.