وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئیدانە کردنی سووکایەتی بە کتێبە ئاسمانییەکان لە وڵاتانی سوید و دانیمارک وتی: جیهانی ئیسلام ئامادەییە گەمارۆ بخاتە سەر کاڵای ئەم وڵاتانە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ زەمبری عەبدولقادر هاوتای مالزیایی وتی: سووکایەتی بە کتێبی ئاسمانی بە توندی ئیدانە دەکەین.

وتیشی: دەمەوێت بە ناوی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هۆشداریی بە دەوڵەت و پۆلیسی سوید و دانیمارک دەدەم کە جیهانی ئیسلام بەردەوامیی سووکایەتی بە قورئان قبووڵ ناکات.

زیادیشی کرد: دانیمارک و سوید بە جیدی نیگەرانی گەشەی توندرەوی لە ئەورووپا بن و بزانن بە گوێرەی کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی ئەنجومەنی هاوکاری ئیسلامی گەمارۆی کاڵاکانی سویدی لە حیهانی ئیسلام باس کراوە.