ئەندامێکی باڵای چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەڵێت :بوونی بەهێزی حەشدی شەعبی، لاواز بوونەوەی پێگەی ئەمریکا لە گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکان و کێشەی ناوخۆیی ئەو وڵاتە سێ لەمپەری سەرەکی لەسەر ڕێگای سەربەزێوییە سەربازییەکانی واشنتۆنە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلەمعلوومە، تورکی ئەلعەتەبی لە ئەو بارەوە وتی: هەرای مێدیاکان لە ئەم دواییە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڵکەوت نییە، بەلکوو ڕێکارێکی ئەنقەستە کە دامودەزگا هەواڵگرییەکان بە ئامانجی نائەمنی لە ئاستی گۆڕانکارییەکانی عێراق لە ڕێگای پشت ڕاست کردنەوەی ئەگەری سەربزێوی سەربازانی ئەمریکا پلانیان بۆ داڕشتووە.

ناوبراو زیادی کرد: سێ هۆکار دەبنە لەمپەر لە سەر ڕێگای هەر جۆرە سەربزێوییەکی ئەمریکا لە عێراق کە یەکەمیان بوونی ئەرتەش، حەشدی شەعبی و پێکهاتە ئەمنییەکانە کە ئامادەی هەر جۆرە شەڕێکن. جگە لە ئەوە بواری نێودەوڵەتی گۆڕانکارییەکانیش لە قازانجی ئەمریکا نییە . هەروەها کێشە ناوخۆییەکان بەردەم ئەمریکا لەمپەری هەر جۆرە هەوڵێکی ئەو وڵاتە بۆ هێرش بۆ سەر هەر وڵاتێکی دیکەیە.