بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، ئەندامێکی باڵای هاوپەیمانی فەتح وێڕای جەخت لەسەر ئەوەی کە جووڵە سەربازییەکانی ئەمریکا بەشێک لە گەلاڵەی دروست کردنی قەیران بۆ حکومەتی ئێستای بەغدایە، وتی کە پەسەند کراوی پەرلەمانی عێراق بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەو وڵاتە هێشتا جێبەجێ نەکراوە.
مەحموود حەیاتی لە ئەو بارەوە زیادی کرد: ئەو جموجوڵانە ڕێگا بۆ شەڕ لە سووریا لە نێوان ئەمریکا و ڕووسیا هەموار دەکات. ئەمە لە حاڵێکدایە کە لێکدانەوە سیاسییەکان گۆڕینی کۆنترۆڵی سووریا لەلایەن ئەمریکا و ڕووسیاوە پشت ڕاست دەکاتەوە.
ناوبراو وتیشی : قسەکانی واشنتۆن سەبارەت بە جموجوڵەکان و گواستنەوەی هێزەکانیان ڕازیمان ناکات و پێچەوانەی ڕێککەوتنی ئەمنی و ستراتیژیک لە نێوان ئەمریکا و عێراقە.