فەرمانداری پیرانشار وتی: هاتوچۆی یەکەم دەستەی زیارەتکارانی ئەربەعین لە سنووری حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێکرد و ئەو هاتوچۆوە لە 24 کاتژمێری شەو و ڕۆژدا مومکینە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خزر کاک دەروێشی ڕایگەیاند: بە پێکهێنانی ژێرخانی پێویست هاتوچۆی زیارەتکارانی ئەربەعینی حسێنی لە سنووری حاجی ئۆمەرانەوە بە شێوەی 24 کاتژمێری خەریکە ئەنجام دەدرێت و ئێستا ژمارەیگیتەکانی دەرچوون لە ئەو سنوورە بۆ 35 دانە بەرز بووەتەوە و بە پێ پێش بینییەکان زیارەکارەکان لە کەمترین کاتدا دەتوانن لە سنوورەکە بپەڕنەوە.

فەرمانداری پیرانشار درێژەی دا: ئێستا 16 موکب لە ئاستی ئەو شارەشدا کراوەتەوە و کە دەتوانێت لە ڕۆژدا 60 هەزار بەش خۆراک، شوێنی نیشتەجێ بوون بۆ 18 تا 20 هەزار لە شەویشدا دابین دەکات .