بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی ڕێکخراوەی ڕێرەوە سنوورییەکانی عێراق ڕایگەیاند: هاوکاری ئەمنی و ئیتلاعاتی لە سنوورەکانی عێراق بۆ دەرکردنی پاسپۆرتی زیارەتکاران خێراتر بووەتەوە.
راشیگەیاند: لە ماوەی سێ رۆژدا 92 هەزا. و 615 زیارەتکار لە ئەفغانستان، ئازەربایجان، پاکستان و ئێران چوونەتە ناو عێراق.
ئەم زیارەتکارانە لە 12 ڕێڕەوی سنووری لەوانە هەرێمی کوردستانەوە هاتوونەتە عێراق.
قەرەباڵغترین سنووری عێراق کە 60 لەسەدی زیارەتکارانی پێدا تێپەڕ دەبن سنووری زەرباتیە یان مێهرانە.