مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا رایگەیاند: "بۆ ئەوەی عێراق سەقامگیربێت، دەبێت ڕەچاوی پابەندبون بەدەستوو و شەراكەت‌ بكات".

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە شاری دهۆك‌ و له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كى حزبیدا، مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى په‌یامێكى ئاراسته‌ى ڕێكخستنه‌كانى حزبه‌كه‌ى له‌ده‌ڤه‌رى بادینان كردو ئاشكرایكرد، لەبابەتی هەڵبژاردندا پارتی هەر لەدوای ڕاپەڕین دەستپێشخەر بوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن‌و گواستنەوە لەشەرعیەتی شۆڕشگێڕیی بۆ شەرعیەتی دەستوری، بۆیه‌ پێویستە بەرەو هەڵبژاردن بچن‌و "دەبێ پارتی متمانەی گەل بپارێزێت".

بارزانی جه‌ختیكرده‌وه‌، "هەركەس‌و لایەنێك پەرۆشی بەرژەوەندییەكانی كوردستان بێت هەرگیز كۆسپ بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردن دروستناكات‌و دەشبێت لایەنە سیاسییەكان سەرباری جیاوازیی بۆچونیان لەسەر هێڵە نەتەوەیی‌و نیشتیمانیەكان، به‌ڵام بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێم ده‌بێت كۆك‌و هاوڕابن".

مه‌سعود بارزانى هۆشداریش به‌به‌رپرسانى عێراق ده‌دات‌و ده‌ڵێت، "بۆ ئەوەی عێراق بتوانێ سەقامگیربێت، دەبێت هەمولایەك ڕەچاوی پابەندبون بەدەستورو پڕەنسیپەكانی شەراكەت‌و هاوسەنگی‌و تەوافوق بكەن.