بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار قائانی بە ئاماژە بە تایبەتمەندییەکانی شەهید سولەیمانی وەکوو نمانەیەکی نوورانی بۆ هەمووان وتی: شەهید سولەیمانی کەس نەبوو بەڵکوو مەکتەب و ڕێگایەکی نوورانی بوو کە دوژمنان نەیاندەتوانی تەحەمولی بکەن. شەهید نمانەی هەڵسوکەوتی مرۆڤانە لە دەرەوەی سنوورەکان بوو کە هەوڵە مەعنەوییەکانی لە بەرەی بەرخۆدان درێژەی هەیە.
ناوبراو زیادی کرد: شەهید سولەیمانی کەسی یەکەمی دژە تیرۆریست لە ناوچەکە و جیهان بوو کە لەلایەن ترۆریست ترین حکومەت و سەرۆک کۆماری جیهانەوە تیرۆر کرا. ئەو کەسایەتییەک بوو کە دوژمن نەیتوانی تەحەمولی بکات. دوژمن شەهید سولەیمانی تیرۆر کرد بەڵام نەیاندەزانی کە شەهید سولەیمان زۆر مەترسیدارتر لە سەردار سولەیمانییە.