وەزیری دەرەوەی ئێران دوای دیداری لەگەڵ جێگری شانشینی سعوودیە نووسی: دیدارێکی بە کەڵک بوو و هاوڕایان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران دوای دیدار لەگەڵ بێن سەلمان لە لاپەرەکەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتر نووسی: لە سەر ئاسایش و گەشە بۆ هەموان لە ناوچەکە هاوڕابووین.

هەروەها ئەوەشی نووسی: بەیانی ئەمڕۆ بۆ ماوەی 90 خولەک لە جەددە لەگەڵ جێگری شانشینی سعوودی ئەمیر موحەمەد بێن سەلمان، دیدارم کرد، گفتوگۆیەکی ڕاشکاوانە، بێ پەردە، سوودمەن و بەکەڵک و ئەنجام لە سەر بنەمای سیاسەتی دراوسێتی.

زیادیشی کرد: جەخت کرایە سەر هاوکاری دوو لایەنە لە هەموو بوارەکاندا.