سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند "لە پڕۆسەی سیاسیدا هەمیشە، پابەندین بە هەر سێ بنەمای تەوافوق و شەراكەت و هاوسەنگی".

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەكۆبونەوەیەكدا لەگەڵ وەزیر و پەرلەمانتاران و بەرپرسانی حزبەكەی لە بەغدا رایدەگەیەنێت، "لە هەمو قۆناغەكانیشدا لە پڕۆسەی سیاسیدا هەمیشە، پابەندین بە هەر سێ بنەمای تەوافوق و شەراكەت و هاوسەنگی" و دەشڵێت، "ئەم هەرێمە بەرهەمی خەباتێكی دور و درێژە لەپێناوی ئازادی".

لەم كۆبونەوەكەدا، د.فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە و ئەندامی مەكتەبی سیاسی تێڕوانینێكی گشتی لەبارەی ئامادەكاریی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و گرنگترین ئەو یاسایانەی خستەڕو كە لەم وەرزەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ دەكرێن، لەوانەش یاسای نەوت و غاز، یاسای ئەنجومەنی فیدڕاڵی، یاسای دادگای فیدڕاڵی.

مەسعود بارزانی لە وتەیەكدا دووپاتیكردەوە، "ئێمە خاوەنی پرسێكی ڕەواین، لە هەموو قۆناغەكانیشدا لە پڕۆسەی سیاسیدا هەمیشە، پابەندین بە هەر سێ بنەمای تەوافوق و شەراكەت و هاوسەنگی".

راشیگەیاندووە کە "پێویستە مافە دەستورییەكانی قەوارەی یاسایی و دەستوری كوردستان و گەلەكەی پارێزراو بێت، چونكە ئەم هەرێمە بەرهەمی خەباتێكی دور و درێژە لەپێناوی ئازادی."