بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاندووە کە دەبێ بڕیاری دەستگیر کردن بۆ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق دەربکرێت بە تاوانی تێوەگلان لە دۆسیەی دزی سەدە.
بەشی لێكۆڵینەوەی دەستەی دەستپاكی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دەسەڵاتی دادوەری لەمانگی رابردودا 54 فەرمانی دەستگیركردن و بانگهێشتكردنی بۆ تۆمەتباران دەركردوە، لە بەرامبەر ئەو كەیسانەی كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی لێكۆڵینەوە و فەرمانگەكانی لێكۆڵینەوەی دەستەی دەستپاكی لە بەغدا و پارێزگاكان لێكۆڵینەوەیان لەسەر كراوە و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری كراون.
ڕونیشیكردەوە، لەنێو ئەو فەرمانانەی دەرچوە دژی 51 تۆمەتبار بە بەرپرسی باڵای پلە باڵا هەیە، هەروەها شەش فەرمانی دەستگیركردن و 48 فەرمانی بانگهێشتكردنیش دەرچون.
دەستەی دەستپاكی ئاماژەی بەوەشكردوە، لە فەرمانەكاندا دو وەزیری پێشو، شەش وەزیری پێشوتر و دو بریكاری ئێستا، چوار بریكاری پێشو، بریكارێكی پێشوتر، جگە لە پارێزگارێكی پێشو و سێ دو پارێزگاری پێشوتر هەیە.
ئەوەشی رونكردۆتەوە، هەر لەناو لیكَۆڵینەوەكاندا فەرمانی بانگهێشتكردن و ئامادەكردنیان لەبەردەم داوەر بۆ 12 بەڕێوەبەری گشتی ئێستا، 11 بەڕێوەبەری گشتی پێشو و پێنج بەڕێوەبەری گشتی پێشوتر، لەگەڵ چوار ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاكان هەیە
شیاوی ئاماژەیە پێشتر فڕاکسیۆنی پارلەمانیی سادقوونی عێراق رایگەیاند کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستی بووە لە تیرۆری فەرماندەکانی بەرخۆدان.