سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆکی رووسیا جەختیان کردە سەر جێبەجێ کردنی پرۆژەی جۆراوجۆری هاوبەش لە بواری تڕانزیت و وزە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پووتین و رەئیسی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دوایین بارودۆخی هاوکارییەکانی نێوان رووسیا و ئێرانیان لێکدایەوە.

ڤیلادمیر پووتین لەم گفتوگۆیەدا هێرشی تیرۆریستی ئەم دواییە بۆ سەر حەرەمی شاچراغ لە شیرازی ئیدانە کرد.

هەروەها جەختی کرد کە رووسیا ئامادەیە هاوکاری نێوان تاران و مسکۆ لە بواری وزە، تڕانزیت و بازرگانی پەرەپێبدات.