بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، فازڵ ئەبورەغیف بە وتنی ئەوەی کە ئەنقەرە هەر درێژە دەدات پێشێل کردنی سەروەری عێراق لە ڕێگای هێرشی سەربازی بۆ سەر هەرێمی کوردستان، زیادی کرد: کێشەی سیاسی نێوان دوو پارتە کوردستانیەکە، تورکیا هان دەدات بۆ هێرشی زیاتر.
فازڵ ئەبورەغیف بە جەخت لەسەر ئەوەی کە حکومەتی فیدراڵ نابێت بەس ڕازی بێت بە بئیدانە کردنی بوردمانی هێرش بۆ سەر هەرێم، وتی:کاردانەوەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەرانبەر ئەو هێرش لاوازە و ناگاتە ئاستی بەرگری.