بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، ستێفان دوجاریک، وتەبێژی ئانتۆنیۆ گۆترێش سەبارەت بە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر شاچراغی شیراز ڕایگەیاند: ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەو هێرشە تیرۆریستییەی ئیدانە کرد.
وتیشی: هێرش بۆ سەر شوێنە ئایینی و پەرستگەکان ڕقاوییە.
گۆترێش لەسەر دادگایی کردنی بکەرەکانی ئەو جەنایەتە لە دژی خەڵکی سڤیل جەختی کرد.
ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان سەرەخۆشی خۆی لە بنەماڵەی قوربانیان و گەلی ئێران ڕادەگەیێنێت.
ڕۆژی ڕابردووش یەکێتی ئەورووپا ، عومان و عێڕاقیش ئەو ڕووداوە تیرۆریستییەیان ئیدانە کرد.