بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی وەتەنی عێڕاق لە پەیامێکدا هەوڵی تاوانبارانەی گرووپێکی تیرۆریستی لە هیرشی دووبارە بۆ سەر مەرقەدی ئیمام ئەحمەد بێن مووسا بێ ن جەعفەر لە شاری شیراز کە بووە هۆی شەهید بوون و بریندار بوونی خەڵکی بێ تاوان، ئیدانە کرد.
هەواڵدەری فەرمی عێراق، ئینا، شەوی یەکشەممە ڕاپۆرتی دا کە سەید عەمار حەکیم لە پەیامێکدا ڕووداوە تیرۆریستییەکەی شیرازی لە ڕێبەر، گەل و حکەموتی ئێران سەرەخۆشی کرد.
ناوبراو هەروەها دووبارە داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد کە بۆ وشک کردنی سەرچاوەکانی تیرۆریزم و کەم کردنەوەی ئاسەوارەکانی یەکگرتوو و یەکپارچە بن.