بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خۆش چشم بە ئاماژە بە بابەتی گۆڕینەوەی زیندانییەکان و هەروەها ئازاد کردنی سەرچاوە بلۆکە کراوەکانی ئێران، ڕایگەیاند: لە بنەڕەتدا ئەمریکییەکان دەیانەویست ئازاد کردنی زیندانییەکان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕووی بدایە چونکوو ئامادە نەبوون پارە بلۆکە کراوەکانی ئیران ئازاد بکرێت کە گوشارەکان لەسەر ئێران کەم نەبێتەوە.
ناوبراو درێژەی دا: دوای شکستی شەڕی تێکەڵاوی ئەمریکا لە پاییز و زستان و کۆمەڵە هەوڵگەلێک کە لە بواری سیاسەتی دەرەوە لە شەش مانگی ڕابردوو ئەنجام درا، ئەوان تێگەییشتن کە گوشاری پێویست بۆ گەییشتن بە داخوازییەکانیان لە ئەو بارەوە بوونی نییە کەواتە بە کشانەوە لە هەڵوێستی خۆیان ئامادە بوون ئەو ڕووداوە بە شێوەی جودا ڕوو بدات و لە بەرانبەر زیندانیانی ئەمریکی زیندانییە ئێرانییەکانی زیندانەکانی ئەمریکا ئازاد بکرێن و هەروەها بەشێک لە سەرچاوە بلۆکە کراوەکانی ئێران لە کۆریای باشووریش ئازاد بکرێن.
خۆش چشم ڕایگەیاند: کەواتە هەڵوێستەکانی ئەم دواییە کە ئەمریکییەکان هەیانبوو واتا کشانەوە لە جێبەجێ کردنی میکانزیمی ماشە و ڕازی بوون بە پاراستنی گەمارۆکانی خۆیان لە بواری مووشەکی.
نوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئو بابەتە بە ڕاشکاوی نیشاندەری کشانەوەی ڕۆژاواییەکانە، وتی: کۆمەڵە هەوڵگەلێک کە لە بواری سیاسەت دەرەوە و هەروەها لە بواری دیپلۆماسی بە ڕوونوێنی لە دوو مووشەکی هایپێرسۆنیکی ئێران ڕووی داوە، سەرکەوتوو بووە و بەرخۆدانی ئێران لە درێژەی یەک ساڵی ڕابردوو وەڵامی داوەتەوە.
ناوبراو وتیشی: بایدن و دەوڵەتەکەی هەوڵ دەدەن بۆ شاردنەوەی ئەو کشانەوە بەڵام قسەکانی پەمپێئۆ و ڕکابەرەکانی بایدن ئەو کشانەوە دەسەلمێنن.