ئاژانسی هەواڵی مێهر-گرووپی نێودەوڵەتی: ئەمریکا بە هێرش بۆ سەر عێڕاق هەوڵێکی بەربڵاوی بۆ کەڵکوەرگرتن لە سەرچاوەکانی زاڵ بوون بەسەر عێراقدا خستە گەڕ. لەم نێوانەدا لە بوارە سەختەکانی ئەمریکا لە عێڕاق دزە و زاڵ بوون بەسەر بەشی سەربازی و ئەمنیەتی ئەو وڵاتە بوو. ئەمریکا بۆ دابینی ئامانجەکانی خۆی لە عێڕاق لەوانە دابینی سەرچاوەکانی وزە و دابینی ئاسایشی گواستنەوەی، کۆنترۆڵی ئێران، پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل و ڕێگری لە چوونی بەغدا بەرەو ڕۆژهەڵات لە ئامیری سەربازی و ئەمنیەتی بۆ دزە لە نێو پێکهاتە و لۆیە سەربازییەکانی عێڕاق کەڵکی وەرگرت.
هەروەها عێڕاق لە بواری جیاوازدا بۆ ئیرانیش زۆر گرینگە چونکوو ئەو وڵاتە جگە لە هەبوونی سنووری درێژ لەگەڵ ئێران لە بواری ئایینی، مێژوویی و فەرهەنگیش هاوبەشی زۆری لەگەڵ ئێران هەیە و وەکوو دەروازەیەکە بۆ ئێران بۆ نێو جیهانی عەرەب.
ئەمریکا بە هێرش بۆ سەر عێڕاق باڵوێزێکی لە بەغدا کردەوە کە وەکوو بنکەیەکی سەربازییە کە تێیدا بەهێزترین سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەکانی تێدایە. جگە لە ئەوە ئەمریکا بە هیچ لەونێک ئامادە بە چوونە دەرەوە لە عێڕاق نییە و بەڵگەش بۆ ئەو بابەتە گەشەی بنکەی عەین ئەسەد و تۆکمە کردنەوەی بواری سەربازی و ئەمنی لە ئەو وڵاتەیە.
ئەمریکا بەڵێنە سەربازی و تەقەمەنییەکانی خۆی هەمبەر بە عێڕاقی پێشێل کرد
لە لێکدانەوەی هاوکاری سەربازی و ئەمنی عێڕاق و ئەمریکاش ئەبێ ئاماژە بکرێتەوە سەر ئەوە کە ئەمریکا پابەندی بەڵێنەکانی خۆی نەبووە و و بەس بەدوای پەرەپێدان بە دزەی خۆی لە عێراق و کۆنترۆڵی ئاسمانی عێڕاقر. بەڵگە ئەو باسەش هێرشی داعش بۆ سەر عێڕاق بوو کە ئەمریکا بەس چاوی لە دۆخەکە دەکرد و هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو و ئەوە فتوای مەرجەعیەتی ئایینی و پێکهێنانی حەشدی شەعبی بوو و یارمەتییەکانی ئێران بوو کە داعشی شکست دا.
لە ڕاستیدا ئەمریکا هەموو هەوڵی خۆی خستووتە گەڕ کە عێراق بەرەو ڕۆژهەڵات واتە چین و ڕووسیا نەڕوات و وەکوو وڵاتی خۆی چاو لە عێراق دەکات چونکوو لە شوێنگەی ژێئۆپۆلۆتیکی عێراق بە باشی تێدەگات و لە درێژەی ئەو ڕوانگەیەدا نیگەرانی خۆیی لە گرێبەستی چەکی و تەقەمەنی لەگەڵ ڕووسیا و چین دەربڕیوە و بەغدای ئاگادار کردووەتەوە کە بەس دەتوانێت لە بواری ئابووری و سەرمایەدانەریدا لەگەڵ ئەو وڵاتانە لە پێوەندیدا هەبێت.
کارناسانی ئەمنی پێیان وایە کە ئەمریکا لە ڕادەست کردنی چەکی پێشکەوتوو بە عێڕاق دەترسێت چونکوو کە ئاگای لە ڕۆحیەی نەتەوەخوازی و جەهادی خەڵکی ئەو وڵاتە هەیە کەواتە بۆ ئەوەی کە حکومەتەکانی عێڕاق ئەسیری دانوستانە ڕواڵەتییەکان بکات، پلان دادەڕێژێت.
ڕۆڵی ئەمریکا لە نەبوونی کارە لە عێراق لە گەرمای هاویندا
ئەمریکا بە ڕێگری لە پێدانی پارەی گازی هەناردە کراوی ئێران، ڕێگری دەکات لە وەبەرهێنانی کارەبا لە وزەخانەکانی ئەو وڵاتە. زاڵ بوونی ئەمریکا بە سەر بەشی کارەبای عێڕاق ڕێگری دەکات لە دۆزینەوەی ڕێکاری هەمیشەیی بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە. نموونەشی گرێبەستی عێراق و کۆمپانیای زیمنسی ئەڵمانیا بوو بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی وەبەرهێنانی کارەبا کە لە سەر قاقەز مایەوە.
قسەی کۆتایی
لە کۆتاییدا دەتوانین بڵێین کە ئەمریکا هیچکات دۆستی عێراق نەبووە و بە بەدوای بەرەوپێش بردنی ئاامنجەکانی خۆی لەوانە دەست بەسەرداگرتنی سەرچاوەکانی وزەی عێڕاق، ڕێگری لە چوونی عێڕاق بەرەو لای چین و ڕووسیا، پابەند نەبوون بە کۆتایی هێنان بە پڕۆژە ئابوورییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دیکە، دروست کردنی بەستێن بۆ چالاکی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە عێڕاق، کۆنترۆڵی ئێران، ڕێگری لە بەهێز بوونەوەی عێراق پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیلە. ئەمریکا بە ڕێگری لە گەییشتنی پارەی گازی هەناردە کراوی ئێران بە تاران، کارتی گەمارۆی ئێرانی وەکوو چەکێک لە دژی عێراق و خەڵکەکەی بەکار دەهێنیت.
ئەمریکا وەکوو داگیرکەرێک بەردەوام هەوڵی داوە دەستکەوت و بەرژەوەندییەکانی لە عێراق بپارێزێت و کارتی جیاواز وەکوو چالاک کردنەوەی دووبارەی داعش، بەرز کردنەوەی نرخی دۆلار و کەڵکوەرگرتن لە گەمارۆکان لە دژی دراوسێ ستراتیژیکەکان واتا ئێران بەکار دەهێنێت تا بە دروست کردنی نائەمنی و زیاد کردنەوەی ناڕەزایەتییە ناوخۆییەکان، بوونی خۆی لە عێراق سەقامگیرتر بکاتەوە. ئەو سیاسەتەی ئەمریکا چی دیکە بۆ هیچ کەسێک شاراوە نییە. ئە ووڵاتە هەوڵ دەدات کە لە بەرانبەر عێراق، خەڵک و دەوڵەتەکەی ئەو ولاتە بوەستێت و دۆخەکە ئاڵۆز بکات.