فەرماندەی هێزی وشکانی سوپای پاسدارانی كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران ئاشکرای کرد کە گرووپە چەکدارە کوردەکانی سەر سنووری ئێران و عێراق ئێستا پاشەکشێیان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار پاکپوور لە لێدوانێکدا بۆ هەواڵنێران وتی: نزیكەی چوار ساڵ لەمەوبەر ئۆپەراسیۆنەكانمان لە باكوری ڕۆژئاوا ئەنجامدا بۆ چەسپاندنی ئەمنییەت و ئاسایش لە نزیك سنوورەكانی ڕۆژئاوا، ئەمەش وایكرد تیرۆریستان ئەمڕۆ لە سنورەكانی ئێران پاشەكشە بكەن بۆ ناو قووڵایی خاکی هەرێمی كوردستان.

وتیشی: ئۆپراسیۆنەکانی سوپای پاسداران بەردەوام بوو تا کاتێ کە بەرپرسانی حکومەتی عێراق داوایان لە ئێمە کرد بیوەستێنین.