بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای پێکدادان لە نێوان سەربازانی تورکیا و پەکەکە لە تاتوانی پارێزگای بتلیس، هێزە سەربازییەکان لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی بەرەبەیانی بە هێرش بۆ سەر خەڵک و لێدانیان ، 15 کەسی سڤیلی ئەو ناوچەیان دەستگیر کرد .
سەرچاوە خۆجەییەکان لە تێهەڵدان و هەڕەشە لە ئەو کەسانە بەتایبەتی کەسێک بە ناوی کەرەم ئارواس لە کاتی دەستگیر کردنیان هەواڵیان دا.
هەروەها هاتووە کە بنەماڵەی دەستگیر کراوەکان هیچ هەواڵێکیان لە منداڵەکانیان نیە و بەرپرسانی تورکیاش هێشتا لە ئەو بارەوە هیچ باسێکیان نەکردووە.