بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، وەفا محەمە کەریم ڕایگەیاند: گرینگترین پرسە کێشە لەسەری نێوان پارتی و یەکێتی ،بابەتی ئەمنیەتی و دارایی پارێزگای سلێمانی جودا لە پرسی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانە کە ئیدارەی لە ئەستۆی یەکێتییە.
ناوبراو وتیشی: پارتەکەی بافڵ تاڵەبانی داوای دابینی بودجەی پارێزگای سلێمانی جودا لە پارێزگاکانی دیکەی هەرێم دەکات و هەروەها داوا دەکات کە پارێزگای سلێمانی لە باری ئیدارییەوە لە حکومەتی هەرێم جودا ببێتەوە بەڵام هەر لە باری ئەمنی و داراییەوە سەر بە هەرێم بێت.