بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە ئازاد کردنی سەرچاوە ڕاگیراوەکانی ئێران و ئازادی ژمارەیەک لە زیندانییەکان کە نایاسایی لەلایەن ئەمریکاوە دەستگیر کراون بەیاننامەیەکی دەرکرد.
لە ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە: ڕەوتی ئازادکردنی پارە بلۆکە کراوەکانی ئێران لە کۆریای باشوور دەستی پێکردووە. ئێران لە پابەند بوونی ئەمریکا بە بەڵێنەکانی دڵنیا کراوەتەوە.
لە ئەو چوارچێوەیەدا ئازادی ژماریەک لە زیندانیانی بێ تاوانی ئێرانی کە لە ساڵانی ڕابردوو بە شێوەی نایاسایی لە ئەو وڵاتە دەستگیر کراون شوێنگیری کراوە و بەزوویی ئازاد دەکرێن.
هەروەها هاتووە: زیندانیان مەبەستی ئەمریکا هێشتا لە ئێراندان.