سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران وتی: جەنگسەر، لە جەمسەرەکانی دابینی مادەی سەرەتایی سووتەمەنی ئەتۆمیی و پشتیوانی بەرهەمهێنانی کارەبای ئەتۆمی دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئتۆمی ئێران وتی: لە بەرنامەی ستراتیژی ڕێکخراودا، خێرا کردنەوەی ڕەوتی چالاکییەکان لە ڕێگای وەبەرهێنانی وزەی پاک هەمیشە یەکمایەتی بووە و شوێنگیری کراوە.

محەمەد ئیسلامی بە ئاماژە بە بەرنامەی وەبەرهێنانی 20هەزار مێگاوات کارەبای ئەتۆمی جەختی کرد: ئەو کۆگا کانگاییە لە جەنگسەر لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا بێ گومان یەکێک لە جەمسەرەکانی دابینی سووتەمەنی بۆ ئێمەیە و ڕۆڵی گرینگی لە پشتیوانی بەرنامەی وەبەرهێنانی 20 هەزار مێگاوات کارەبای ئەتۆمی هەیە.