بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باقری جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە هەژماری خۆی لە تویتەر، نووسی: ڕەوتی ئازاد کردنی چەند ملیار دۆلار لە داراییەکانی ئێران کە چەند ساڵە بە شێوەی نایاسایی لەلایەن ئەمریکاوە ڕاگیراوە، دەستی پێکرد.
ناوبراو جەختی کرد: ئێران لە پابەند بوونی ئەمریکا بە بەڵێنەکانی دڵنیا بووەتەوە.