بەهۆی مانگرتنی فڕۆكەوانەكانی عێراق، گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی عێراق راگیران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیاکانی عێراق بڵاویانكردەوە دوو مانگە فڕۆکەوانەکانی هێڵی ئاسمانیی عێراق مووچەیان وەرنەگرتووە، بەو هۆیەوە مانیان گرتووە.

کارمەندانی هێڵی ئاسمانیی عێراق، داوادەکەن هەمان مافی هێڵە ئاسمانییەکانی دیکەیان هەبێت.

نوێنەری فڕۆکەوانەکان و وەزارەتی گواستنەوە و بەڕێوەبەرانی هێڵی ئاسمانی لە بەغدا بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە لە کۆبوونەوەدان و دەنگۆی ئەوە هەیە بەشێکی گەشتەکان دەستپێبکەنەوە