گرووپێک لە لێکۆڵەران بە ڕێبەری لێکۆڵەرێکی ئێرانی توانی ئانالیزی کیمیایی تاک خانەیی مرۆیی ئەنجام بدات. ئەوە ڕێگایەکە بۆ ناسینەوەی زووبەزووی شێرپەنجە و دەرمانی خێراتری.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرێی شێرپەنجەیی کۆمەڵێک لە خانە شێرپەنجەییەکان و خانە ئیمنییەکانە کە سەرەڕای ئەوەی کە خانە ئیمنییەکان ئەرکی بەرەنگار بوونەوەی گرێکەیان لە ئەستۆیە هەندێک جار هەڵسوکەوتیان دەگۆڕن و خۆیان لەگەڵ خانە شێرپەنجەییەکان هاوکاری دەکەن کە ئەوە ناسینەوە و دەرمانی شێرپەنجە زۆر ئەستەم دەکاتەوە.

لە ئەم لێکۆڵینەوە نوێیەدا کە بە سەرۆکایەتی عەلیڕەزا مشاقی ئەنجام دراوە بە یارمەتی هۆشی دەستکرد، ناسینەوەی ئەو شێرپەنجە ئاسانتر دەبێتەوە و دەرمانەکەشی خێرا دەبێتەوە.

ئەو داهێنانە نوێیەدا دەتوانرێت خانە ئیمنییە دژە گرێیەکان و هەروەها بەهێز کردنەوەی گرێیەکان لێک جودا بکرێتەوە.