نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پارێزگای کوردستان بە ئاماژە بە قسەکانی ڕێبەر سەبارەت بە پێداویستی یەکگرتوویی لە کۆمەڵگای ئیسلامی وتی: ئیمانی دەروونی و بیری قووڵ لە ئەو بارەوە پێگەیەکی تایبەتی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پوورزەهبی لە کۆبوونەوەی ناوچەیی یەکگرتوویی ئیسلامی وتی: ئەبێ سەرەنج بدەین کە ناکرێت بەس دوشمی یەکگرتوویی بدەین بەڵکوو پێویستە بنەمای بابەتی یەکگرتوویی کۆمەڵگای ئیسلامی پەرە بستێنێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە عەقڵ گەرایی و پێشکەش کردنی بنەمای عەقڵانی لە پێکهێنان و پەرەسەندنی یەکگرتوویی لە کۆمەڵگای ئیسلامی ئەبێ بخرێتە دەستووری کارەوە، زیادی کرد: لە پاڵ ئەوە ئەبی یەکگرتوویی لەسەر بنەمای ئیسلام و عەقڵ بێت.

شیاوی باسە کە کۆنفڕانسی ناوچەیی یەکگرتووی ئیسلامی بە ئامادەبوونی هەزار و 700 میوان لە وڵاتانی دراوسێ و ناوخۆ لە ورمێ بە ئامادەبوونی میوانانێک لە وڵاتانی ڕووسیا، گورجستان، تورکیا ، عێراق و سووریا بەڕێوە چوو.