پێش نوێژی هەینی مەهاباد لە سێهەمین کۆبوونەوەی ناوچەیی یەکگرتوویی ئیسلامی لە ورمێ بە ئاماژە بە ئەوەی کە جیهانی ئیسلام توانایی بوون بە بلووکێکی بەهێزی هەمەلایەنەی هەیە، وتی: لە ئێستادا 57 وڵاتی ئیسلامی هەیە، بەڵام یەکێتییەکی کاریگەر لە ئاستی نێودەوڵەتی بوونی نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێش نوێژی هەینی مەهاباد لە سێهەمی کۆبوونەوەی ناوچەیی یەکگرتوویی ئیسلامی لە ورمێ بە ئاماژە بە ئایاێک لە قورئان سەبارەت بە پێداویستی یەکگرتوویی ئیسلامی وتی: ڕۆڵی برایەتی لە یەکگرتوویی جیهانی ئیسلامی نکۆڵی نەکراوە؛ جیهانی ئیسلامی توانایی بوون بە بلووکێکی بەهێزی هەمەلایەنەیە هەیە.

مامۆستا عەبدولسەلام ئیمامی زیادی کرد: لە ئێستادا 57 وڵاتی ئیسلامی هەیە، بەڵام یەکێتییەکی کاریگەر لە ئاستی نێودەوڵەتی بوونی نییە.

ناوبراو وتیشی کە هەموو موسڵمانان ئەبێ بەرانبەر ئەوانەی کە ووکایەتی دەکەن بوەستنەوە.