جووڵە نوێیە سەربازی و ئەمنیتییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل نیشاندەری پیلانی ئەوان بۆ ئاژاوەی نوێ لە ڕۆژاوای ئاسیا و لە ناوخۆی ئێرانە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی:لە سەرووبەندی ساڵوەگەڕی ئاژاوەکان لە هەندێک شارەکانی ئێران و گەییشتن بە بنبەست لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، سەفەری ئەم دواییەی ڕۆناڵد مولتری، جێگری وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ ئیسرئیال و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل و هاوکات ڕاگەیاندنی هەواڵی ناردنی 3 هەزار هێزی سەربازی ئەمریکا بۆ ڕۆژاوای ئاسیا، هەندێک شرۆڤەکاران بەرەو ئەو لا دەبات کە جووڵە نوێیەکان ، لە درێژەی ئامانجی وەیشوومەی واشنتۆن بۆ نائەمن کردنی ناوچەکە و دروست کردنی نائارامی نوێ لە ناوخۆی ئێرانە.

هەندێک مێدیای ناوخۆیی بە گوێرەی سەرچاوەگەلێک لە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلەوە ڕاپۆرتیان دا کە لەم دواییەدا ژێنرال فرانک مەکنزی، فەرماندەی پێشووی سێنتکاملە کۆبوونەوەیەک شاراوە لە ئیسرائیل هۆداریی داوەتە ژێنراڵە ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان کە بۆ لاواز کردنەوەی ئێران و ڕێگری لە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران ئەبێ زانایانی ناڤۆکی ئێران تیرۆر بکەین.

هێزی سەربازی نوێ ئەمریکا لە ناوچەکە

هەواڵدەری ئاسۆشەیتێد پرێس ڕایگەیاند کە ئەرتەشی ئەمریکا دەیەوێت هێزی سەربازی خۆیبۆ ڕێگری لە ئەگەری ڕاگیران یان دروست کردنی کێشە بۆ پاپۆڕەکان لە لایەن ئێرانەوە، لە پاپۆڕی بازرگانی لە تەنگەڵانی هورموز تێبپەڕێنێت .

گرینگی ئەو بابەتەش لەوەدایە کە ئەو ڕووداوە تەنانەت لە سەردەمی شەڕی جیهانی دووهەمیشدا ڕووی نەدابوو.

جووڵەکانی ئەمریکا لە سێ گۆشەی سنووری عێڕاق، سووریا و ئوردن

عەلی زوبەیدی نوێنەری هاوپەیمانی فەتح نیسبەت بە جووڵە نوێیەکانی ئەمریکا لە سووریا هۆشداریی دا.

زوبەیدی لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند کە گۆڕانکارییەک لە سێ گۆشەی سنووری عێڕاق، سووریا و ئوردن لە ئارادایە بەتایبەتی ئەوەی کە لە ئەو ناوچە زیندانگەلێک هەیە کە مەترسیدارترین داعشییەکانی تێدایە و هێزەکانی ئەمریکاش لە هەوڵی پاڵپشتی لە هەندێک گرووپی میلیشیا و تیرۆریستی داعشین.

هەندێک بەڵگە بۆ بڕوا بە تیۆری پیلان

هەندێک کەس و لایەن هەمیشە هەوڵ دەدەن ناڕەزایەتییەکان لە ئێران بدەنە پاڵ پرسی ناوخۆییەوە و هۆکاری دەرەکی و بیانی لەبەرچاو ناگرن.

ناوەندی بیری ئەمریکی بەرگری لە دیمۆکراسییەکان یان ئێف دی دی بۆ بەرز کردنوەی نائارامییەکان لە ئێران و بەشدای چالاکی ئەمریکا بۆ بەلاڕێبردنی خۆپیشاندانەکان لە بەرژەوەندی ئەمریکا، وێڕای چڕ کردنەوەی گەمارۆکان لە سەر ئێران هەندێک هۆشداریی دابووە دەوڵەتی بایدن.

هەروەها کیت کلارنبرگ ڕۆژنامەوانی بریتانیایی لە ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو لە ڕاپۆرتێکدا هێنابووی کە نائارامییەکان لە ئێران لە دەرەوە دادەڕێژرێت و ڕایگەیاندبوو کە چلۆن کلیک لەسەر دوکمەیەک لە ئەمریکا، دەبێتە هۆی نائارامی لە ئێران.

ناوبراو ئاوا شی دەکاتەوە کە چلۆن پێنتاگۆن بە بەکارهێنانی ئەرتەشی بات و ڕۆبۆتەکان و دروست کردنی هەژماری ساختە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ، کەشی بیری و ڕەوانی خەڵکی ئێران دەگۆڕێت و بەرەو ئاژاوەیان دەبات.

قسەی کۆتایی

لە سەروبەندی ساڵڕوەگەڕی نائارامییەکان لە ئێران، سەفەری ئەم دواییەی جێگری وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ ناوچەکە و هێنانی 3 هەزار هێزی ئەمریکی بۆ ڕۆژاوای ئاسیا نیشان لە گەڵاڵەی ئەمریکا بۆ نائەمن کردنی ئاسیا و ئێران و تەنانەت چالاک کردنەوەی داعش لە ناوچەکەیە.

لەم ڕۆژانەی دواییدا عەرەبستان، ئیمارات، قەتەر، عومان و بەحرەین بە بێ هیچ شرۆڤەیەک داوایان لە هاووڵاتییەکانی خۆیان کرد کە لوبنان بەجێ بهێڵن و لەوانەیە هەر پێوەندی بە هاتنی سەربازانی ئەمریکا بۆ ناوچەکە بێت.

ئێستا سەرجەم دوژمنانی پلەی یەکی ئێران دانی پێدادەنن کە ئێران گەییشتووەتە ئاستی بەرگری تەواو و ساڵەهایە کە بژاردەی هێرشی سەربازی لە سەر کورسی دوژمنانی ئێران وەلا نراوە؛ مەکنزی لە کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل دەڵێت کێشەی پووچەڵ کردنەوەی دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ئێران لە ڕێگای سەربازییەوە لەچاو ساڵی 2012 زۆر سەختترە و لەوانەیە ئەنجامی پێجەوانەی هەبێت و لە جیاتی ئەوە بژاردەی تیرۆری لێزانانی ناڤۆکی ئێران هەیە.

چەندین ساڵە ئەمریکا و ئیسرائیل بە شێوەی جیاواز لە تیرۆری لێزانانەوە تا گەمارۆی توند لەسەر ئێران هەوڵی ڕێگری لە پێشکەوتنیبەرنامەی ناڤۆکی ئێران دەدەن. بە پێ بنبەستی بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەهۆی زیادەخوازییەکانی ئەمریکا و ڕۆژاواوە و هاوکات لەگەڵ ئەوە هەوڵی ئێران بۆ پووچەڵ کردنەوەی گەمارۆکان وادیارە بەپێی جووڵەی ئەم دواییەی ئەوان لە ناوچەکە ئەبێ هۆشدارییەکان نیسبەت بە هەوڵی ئەمریکا بۆ دروست کردنی درزی ناوخۆیی ئێران لە سەروبەندی ساڵوەگەڕی نائارامییەکان جیدی وەربگرین.