بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هیچ بیانوویەك بۆ نەناردنی شایستە داراییەكان نەماوە، ئەو پارەی ئەمجارە نێردرا بۆ هەرێمی كوردستان هیچ ناوێكی نەبوو، بۆیە ئەو شاندەی چوون بۆ بەغدا بەئامانجی ناردنی مووچە و شایستەی دارایی هەرێمە و تۆپ لە گۆڕەپانی بەغدایە لەئێستادا.
ئاماژەی بەوەشكرد "دوو ئاڕاستە لە بەغدا كاردەكەن ئاڕاستەیەكی باشە، بەڵام ئەوەی دیكە هەوڵی لەقاڵبدانی هەرێمی كوردستان دەدات".
لەبارەی بەنزینیشەوە وتەبێژی حكومەتی هەرێم دەڵێت "حكوومەتی عێراق بەنزینی بۆ هەرێمی كوردستان زیادكردووە و بڕیاری دیكەش بۆ هاوردەی بەنزین دەرچووە