ئەمینداری گشتی کۆڕبەندی جیهانی نزیک بوونەوەی ئایینە ئیسلامییەکان وتی: هەر ئەو جۆرە کە ڕێبەری ئێران وتی: شارستانیەتی نوێی ئیسلامی بە بێ هاوکاری شیعە و سوننە ناچێتە پێشەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەمید شەهریاری بە وتنی ئەوەی کە ئێمە ئێستا پاگەندەی شارستانیەتی نوێی ئیسلامی دەکەین و پێمان وایە ئەو شارستانیەتە توانای دووبارە بووژانەوەی هەیە، ڕایگەیاند: ئەو بووژانەوە بە بێ هاوکاری وڵاتانی ئیسلامی و یەکگرتوویی ئایینە جیاوازەکان ڕوو نادات. واتا ئێمە ئەبێ لەگەڵ جیهانی ئیسلام دەست بدەینە دەستی یەکەوە و بتوانین یەکێتی وڵاتانی ئیسلامی پێک بهێنن تا بەم شێوەیە شارستانیەتی نوێی ئیسلامی پێک بێت.

شەهریای درێژەی دا: ئێمە مۆدێلە چەمکیمان بۆ ئۆمەتی یەکگرتووی ئیسلامی داڕشتووە کە لە ئەم کۆنفڕانسەدا ئاراستەی دەکەین و تێیدا پێشنیاری یەکێتی وڵاتانی ئیسلامیمان پێشەکش کردووە کە تێیدا یەک دراو هەیە و ئاڵوگۆڕی ئابووری و فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی زیاد دەکرێت.